نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر، پێشوازيى له مه‌سعوود پزشكيان، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و شاندى ياوه‌رى كرد.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە سەردانەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، " نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر، پێشوازيى له مه‌سعوود پزشكيان، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و شاندى ياوه‌رى كرد.
پاشان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا به ئاماده‌بوونى مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، د. فوئاد حسێن جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسانى باڵاى هه‌ردوولا، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به سه‌ردانه‌كه، يه‌كه‌م سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئيرانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به په‌يامێكى به‌هێزى دۆستايهتيى نێوان هه‌ردوولا له قه‌ڵه‌م دا.
به‌ڕێزيان خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له هه‌موو بواره‌كاندا نيشان دا، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه گه‌لى كوردستان هه‌ميشه به ڕێز و پێزانينه‌وه له پشتگيرى و هاوكاريى ئێران له ڕۆژه سه‌خته‌كاندا ده‌ڕوانێت."
"ئێران به بايه‌خ و گرنگييه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ڕوانێت"
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە هاتووە، "لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك پزشكيان خۆشحاڵيى خۆى به سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه كۆمارى ئيسلاميى ئێران به بايه‌خ و گرنگييه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ڕوانێت و وڵاته‌كه‌ى خوازياره له هه‌موو بواره‌كان په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵياندا به‌ره‌وپێش ببات و گرفت و به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌مى، نه‌هێڵن.
هه‌ردوولا ستايشى په‌يوه‌نديى دۆستانه و له‌مێژينه‌ى ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له بواره‌كانى سياسى، كۆمه‌ڵايه‌تى و كولتووريدا كرد. پاشان به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زيران و جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، باسيان له ئاستى ئێستاى په‌يوه‌نديى ئابوورى و ئاڵوگۆڕى بازرگانى و چۆنيهتيى فراوانكردنيان و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان كرد.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ كران و باسيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا كرد. له‌مباره‌يه‌وه جه‌خت له‌وه كرايه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان هه‌رگيز نابێته سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئێران و وڵاتانى دراوسێ و به ته‌واوى پابه‌ندى ڕێككه‌وتنى ئه‌منيى عێراق و ئێرانه."
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "دواى كۆبوونه‌وه‌كه، به به‌شداريى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و شاندى ياوه‌رى، ديدارێكيان له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستان ئه‌نجام دا.
تيايدا باس له بايه‌خ و گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران و دهوڵهمهنديى كۆمه‌ڵگه فرهئايين و فره‌نه‌ته‌وه‌كان كرا و هه‌ردوولا داكۆكييان له ئاشتى، پێكه‌وه‌ژيان، تهبايى و برايهتيى نێوان گه‌لانى ناوچه‌كه و ته‌واوى پێكهاته‌كان كرده‌وه."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه م‌و جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی لەسەر ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بردنی نەوت و گازی ئەو ناوچانە لەلایەن حكوومەتی فیدراڵییەوە بڵاو كردەوە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوا ٩ ئەندامی پەکەکە کوژران.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی قۆسەری پارێزگای مێردین ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە ئەنجومەنی گشتی پەڕلەمان بانگێشتی کرد کە دەبێت دەبێت پرۆپاگەندەی ئێل،جی،بی،تی قەدەغە بکرێت.